ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

سبەینێ فۆڕمی پارالێل لە زانکۆی پۆلەتەکنیکى سلێمانى دابەشدەکرێت


سبەینێ فۆڕمی پارالێل لە زانکۆی پۆلەتەکنیکى سلێمانى دابەشدەکرێت
بەڕێوەیەرایەتی تۆماری گشتی لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە سبەینێ چوار شەممە ١/١١/٢٠١٧ەوە، دابەشکردنی فۆرمی پارالێل دەستپێدەکات.
سەبارەت بە دابەشکردنی فۆرمی پارالێل بەرێوەبەرایەتی تۆماری گشتی رایگەیاند، لە سبەینێ چوارشەممەوە ئەو فۆرمە دابەشدەکرێت و ئارەزومەندان دەتوانن لە تۆماری گشتی وسه‌رجه‌م  تۆماری کۆلێج و پەیمانگاکانی شارو شارۆچكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی لە ماوەی ھەفتەیەکدا فۆرمەکە وەربگرن.
سەبارەت بە مەرج و رێنماییەکانی وەرگرتنی ئەو فۆرمەو خوێندن بە سیستمی پارالێل بەرێوەبەرایەتی تۆماری گشتی رونیکردەوە، پێویستە فێرخواو دەرچووی ساڵی خوێندنی ٢٠١١-٢٠١٢ تا ٢٠١٦-٢٠١٧ و تەمەنی لە ٤٠ ساڵ زیاتر نەبێت.
بۆ بینینی بەشەکان و نمرەی پێویست و نرخی خوێندن بە سیستمی پارالێل لەم ناونیشانەی خوارەوە کیلیک بکە
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی زانکۆیەکی حکومەییەو پێنج شێوازی وەرگرتنی خوێندکاری ھەیە ئەوانیش (زانکۆلاین، راستەوخۆیی، پارالێل، پۆلیتەکنیکی، ئێواران).

ی.س

ب?اوکردن?و?