ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

فێرگەی تۆپی پێی زەڕایەن گەیشتە یاری کۆتایی

فێرگەی تۆپی پێی #زەڕایەن گەیشتە یاری کۆتایی


ئەمڕۆ دووشەممە 20-2-2018 لەقۆناغی پێش کۆتایی خولی تۆپی پێی فێرگەی مەبەست لە خورماڵ فێرگەی زەڕایەن ڕووبەڕووی فێرگەی مەبەستی خورماڵ بوویەوە، دوای یەکسانبوونی هەردوولا بەگۆڵێک فێرگەی زەڕایەن توانی بەلێدانە یەکلاکەرەوە یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێبھێنێت سەربکەوێت بۆ یاری کۆتایی.
فێرگەی تۆپی پێی زەڕایەن ماوەی دوو ساڵە دامەزراوە و بەشداری چەند خولێکی کردووە و ئەنجامی باشی بەدەستهێناوە و چاوەڕوانی داهاتوویەکی باشیان لێ دەکرێت.
بەناوی ماڵپەڕی  زەڕایەن نیوز هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین

ب?اوکردن?و?