ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

ڕۆژی یەکشەممە دەوامی قوتابخانه و خوێندنگاکانی سنوری شارەزوور دەستپێدەکاتەوە




ڕۆژی یەکشەممە دەوامی قوتابخانه و خوێندنگاکانی سنوری #شارەزوور دەستپێدەکاتەوە

ئەمڕۆ بەرواری(۱٥ - ۳ - ۲٠۱۸) بە ئامادەبونی بەڕێوەبەری پەروەردە و ل.خۆیەتی و میلاکات و بەڕێوەبەری سەرجەم ناوەندەکانی خۆێندن لە سنوری بەڕێوەبەرێتیمان کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا سەرەتای کۆبونەوەکە ئامادەبوانی کۆبونەوەکە هاوخەمی خۆیان دەربڕی بۆ کۆچی ناوادەی فەرمانبەری بەڕێوەبەرێتیمان (ڕزگار نجیب) هەورامی و پاشان بەڕێز بەڕێوەبەری پەروەرردە بە وردی باسی دواین پشهاتەکان و پرۆسەی پەروەردە و دەوام کردن و مەترسیەکانی بەردەم خۆێندن و زانیاریەکان لەسەر لیستی موچە بەگشتی باسکرا و دواتر ئامادەبوان ڕاو سەرنجی خۆیان دەربڕی و پاش گفتوگۆیەکی چڕوپڕ و دۆستانە و هەست کردن کردنی زیاتر بە بەرپرسیارێتی و لە پێناو نەفاوتنی ساڵێکی خۆێندنی ڕۆڵەکانمان نەک لە ژێر هیچ فشارێکی حیزبی و حکومی بە لەبەرچاو گرتنی بەڵێنەکانی حوکمەتی و هەرێم و ناوەندیش بۆ دابەش کردنی موچە وو لەحاڵەتی وەرگرتنی موچەی بێ پاشەکەوتدا بەکۆی دەنگی ئامادەبوان بڕیاردرا کە ڕۆژی یەک شەممە بەرواری(۱۸ ـ ۳ ـ ۲٠۱۸ ) لەسەرجەم قوتابخانە و خۆێندنگە و باخچەکانی منداڵانی سنوری پەروەردەی شارەزوور دەوام ئاسایی بکرێتەوە و بارو دۆخ و هاوکاری مامۆستایان لەبەرچاو بگیرێت و لێرەشەوە داوا لە کەس کاری قوتابیان و خۆێندکاران دەکەین کە پاپەندبن بە کات و شۆینی دەوامەوە..
تێبینی / لەکۆی ( ٦۷) بەڕێوەبەری بەڕێز (٦٠) بەڕێوەبەر لەگەڵ ئەم بڕیارە بوون و تەنها(۷) بەڕێز لەگەڵی نەبون ...
لەگەڵ ڕێزی تەواومان
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور
۱٥ـ۳ـ۲٠۱۸

ی.س

ب?اوکردن?و?