ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

وردەکاری سیستەمی نوێی پاشەکەوتی مووچە 


وردەکاری سیستەمی نوێی پاشەکەوتی مووچە
 


ئەمڕۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان سیستەمی نوێی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی پەسەند کرد.

سەبارەت بەخشتەی نوێی موچە بەسیستمی نوێی پاشەكەوت، سەمیر هەورامی رایگەیاند: خشتەی نوێی موچە بەمجۆرەی خوارەوەیە:
- 400 بۆ 500 هەزار دینار كە زیاتر لە 37 هەزار موچەخۆر دەبن، بڕی 10% لەموچەكەیان پاشەكەوت دەكرێت.
- 500 بۆ 600 هەزار دینار كە نزیكەی 453 هەزار موچەخۆر دەبن، بڕی 15% لەموچەكەیان پاشەكەوت دەكرێت.
- 600 بۆ 700 هەزار دینار رێژەی 16% لەموچەكەیان پاشەكەوت دەكرێت.
- 700 بۆ 800 هەزار دینار رێژەی 17% لەموچەكەیان پاشەكەوت دەكرێت.
- 800 بۆ 900 هەزار دینار رێژەی 18% لەموچەكەیان پاشەكەوت دەكرێت.
- 900 بۆ یەك ملیۆن دینار رێژەی 20% لەموچەكانیان پاشەكەوت دەكرێت.
- یەك ملیۆن بۆ یەك ملیۆن 500 هەزار دینار رێژەی 23% لەموچەكەیان پاشەكەوت دەكرێت.
- یەك ملیۆن و 500 هەزار بۆ 2 ملیۆن دینار رێژەی 25% لەموچەكانیان پاشەكەوت دەكرێت.
- 2 ملیۆن بۆ 3 ملیۆن دینار رێژەی 30% لەموچەكانیان پاشەكەوت دەكرێت.

ب?اوکردن?و?