ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

یانەی شەهیدان یارییەکانی دەخاتە دەرەوەی یاریگای خۆی



یانەی شەهیدان یارییەکانی دەخاتە دەرەوەی یاریگای خۆی
لەسەر داوای سەرۆک و جێگری سەرۆکی یانەکە بووە

دوێنێ شەممە 17-3-2018 لەکۆبوونەوەی هەفتانەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لەشاری هەولێر بڕیاردرا کە یارییەکانی یانەی شەهیدان لەدەرەوەی یاریگای خۆیان ئەنجامبدن.
بەپێی بڕیارەکەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئەمە بڕیارە له‌سه‌ر داواى سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى شه‌هیدان.
لەلایەکی ترەوە بەرزان شەریف ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی شەهیدان لە ئەوکاونتی تایبەتی خۆی نووسیوویەتی کە ئەوان ئاگاداری داواکاری لەوشێوەیە نین.
شایەنی باسە یانەی شەهیدان لەخولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان ئەنجامی زۆر خراپە و لەکۆتایی گروپەکەدایە مەترسی دابەزینی هەیە بۆ خولی پلە دوو.
یانەی شەهیدان دوو یاری بەرامبەر یانەکانی سەیدسادق و پێشمەرگە لەیاریگای خۆی ماوە.

ب?اوکردن?و?