لەدوو ڕووداوی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای زەڕایەن - دەربەندیخان حەوت کەس گیانی لەدەستدا
ئەمڕۆ هەینی 27-4-2018 ڕۆژێکی خوێناوی بوو بۆ زەڕایەن و شارەزوور لەدوو ڕووداوی هاتوچۆدا لەنزیک گوندی میردێ ٧ کەس گیان لەدەست دەدەن و ٦ کەسی تریش برینداربوون.
ڕووداوی یەکەم کاتژمێر ١١ ی پێش نیوەڕۆ لەنزیک گوندی میردێ روویداوە لەنێوان پیکاپ دەبڵێک و بارهەڵگرێکدا کە تیایدا ٢ کەس گیانیان لەدەست داوەو ٤ کەس برینداربووە.
لەڕووداوی دووەمدا کە کاتژمێر ٤ی پاش نیوەڕۆ لەهەمان شوێنی ڕووداوی یەکەم لە میرەدێ ڕوویداوە ٥ کەس گیانیان لەدەست داوەو ١ کەسیش بریندار بووە کە لەیەک خیزان بوون .
ی.س