وەزارەتی دارایی: سبەینێ مووچەی وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی بەسیستەمی نوێ دابەشدەکرێت
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری "سبەی، (پێنجشەممە 5-4-2018) مووچە بۆ ئەو بەڕێوەبەرایەتییانەی پەروەردە و تەندروستی خەرج دەکرێت، کە لیستەكانیان ئامادەیە، چونكە تاوەكو ئەمڕۆ بەشێكی زۆر لە بەڕێوەبەرایەتییەكان لیستی مووچەكانیان نەناردووەتە گەنجیەكان لە بەشێكی شار و شارۆچكەكاندا".

راگەیاندراوێك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری
وەك بەڵێنمان دابوو كە كۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندروستی دابەشبكەین، لەگەڵ ئەوەش تاوەكو ئەمڕۆ چوار شەممە بەشێكی زۆر لە بەڕێوەبەرایەتیەكان لیستی مووچەكانیان نەناردۆتە گەنجیەكان لە بەشێك شار و شارۆچكەكان.
لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی دارایی و ئابووری لە رۆژی پێنج شەممە 5/4/2018، دەست دەكات بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندروستی بە سیستەمی نوێی مووچە بۆ ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی لیستەكانیان ئامادەیە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم
4/4/2018