ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

بۆ دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانە و خوێندنگاکان پەروەردەی شارەزوور پەیامێکی بڵاوکردەوە


بۆ دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانە و خوێندنگاکان پەروەردەی شارەزوور پەیامێکی بڵاوکردەوە



لەئاگادارینامەیەکدا پەروەردەی شارەزوور داوای دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانە و خوێندنگاکانی سنوری پەروەردەی شارەزوور دەکات




ئاگادارییەک بۆ سەرجەم و قوتابیان و خوێندکاران و سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لەسنووری بەڕێوەبەرێتیمان
بەڕێزان وەک لای هەموا ئاشکرایە لەماوەی ڕابردوو بەهۆی بایکۆتی مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە دەوامی خوێندن بۆماوەیوکی زۆر ڕاگیرا و کە ئەویش بەهۆی داواکاری ڕەوای مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە بوو و بەڕیوەبەریتیشمان بۆ پاڵپشتی لەداوای مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ ماوەیەک سەرجەم کارەکانی خۆی هەڵپەسارد و بایکۆتی دەواممان کرد,
لەئێستادا و لەپاش هەنگاونان بەمەبەستی نەهێشتنی سیستمی مووچە و گۆڕانکاری لە سیستمی مووچەدا کە تا ڕادەیەک لە سیستمی جارانی نیو موچە و چارەکە مووچە باشترە, و بەمەرجی پێدانی مانگانەی مووچە بە مامۆستایان و فەەمانبەران بریاردراوە سبەی یەک شەممە بەرواری ٨-٤-٢٠١٨ دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خویندن بە دیوان و باخچەی مناڵان و قوتابخانە و خوێندنگاکان دەوام ئاسایی ببێتەوە و دەست دەکرێتەوە بەدەوام بەو هیوایەی بتوانین بەو ماوە کەمەی کەماوە قوتابیان و خوێندکارانمان قەرەبوو بکەینەوە و ساڵێکی خوێندنیان بەهەدەر نەچێت,
زۆرێک لە قوتابخانە و خوێندنگاکانی سنووری بەڕێوەبەرێتیمان لەڕێگەی ئەکاونت و لاپەرەی خۆیانەوە ئاگادارییان بڵاوکردۆتەوە کە سبەی یەک شەممە دەوامی فەرمییە و ئێمەش وەک بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور داوا لە قوتابیان و خوێندکاران و کەس و کاریان لە سنووری بەڕێوەبەرێتیمان دەکەین کە سبەی دەوام ئاساییە لە باخچە و قوتابخانە و خوێندنگاکان.
بەهیوای کۆتاییهێنان بە سیستمی لێبرینی مووچەی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران.
لەگەڵ ڕێزدا....
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شـــارەزوور
٧-٤-٢٠١٨

ب?اوکردن?و?