لەڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای زەڕایەن - دەربەندیخان چوار کەس گیانی لەدەستدا
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 21-9-2019 ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای زەڕایەن - دەربەندیخان ڕوویدا، بەهۆیەوە چوار کەس گیانی لەدەستدا.
ڕووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەتدا ڕویداوە و ئەوانەشی گیانیان لەدەستداوە یەکێکیان شۆفێر بووە سیانەکەی دیکەش سەرنشین بوون و شۆفێری بەرامبەریش بە سەختی برینداربووە.