نرخی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی چوار دیاریكرا
نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە لەمانگی (نیسان) چوار، (36) دینار دەبێت، هاوكات خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدەش بۆ مانگی پێنج (ئایار) دیاریكرا.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3 ی ئایار، له‌دیوانی قایمقامیه‌تی قەزای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی به‌رێوه‌چوو، نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدە بە (36) دینار بۆ مانگی (5) دیاریكرا، موەلیدەكانیش بەتێكڕایی لەنێوان (130) بۆ (145) كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی ئەمپێرێك لەنێوان (4000) بۆ (5.250) هەزار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێڕێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی تر جیاوازە.
سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی پێنج (ئایار) موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان له كاتژمێر (10)ى پێشنیوه‌ڕۆ تا 4ى شه‌و دواى پارشێو له ئاماده باشیدا ده‌بن هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه ئه‌وان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەكەن.
لەكۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.
راگه‌یاندنی
به‌ڕێوه‌به‌ربه‌راتى گشتى كاره‌باى سلێمانى
3/5/2020