ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

وردەکارى ناوى ئەو کەسانەى کە لەڕۆژى هەڵبژاردن وەک کارمەندى کۆمیسیۆن دەستبەکار دەبن

دوای ئەوەى کۆمیسیۆنى باڵاى سەر بەخۆى هەڵبژاردنەکان ناوى سەرجەم ئەو کەسانەى بڵاوکردەوە فۆڕمیان پڕکردووەتەوە بۆ ئەوەى لە ڕۆژى دەنگدان وەک کارمەندى کۆمیسیۆن کاربکەن، بەرپرسێکى کۆمیسیۆن ئاماژە بەوە دەکات هەموو ئەوکەسانەى ناویان دەرچووە نابنە کارمەندى کۆمیسیۆن، بەڵکو بەگوێرەى ڕیزبەندى و بەپێى پێویستى ناوەندەکانى دەنگدان ئەو ناوانە جیادەکەینەوەو ئەوانى دیکە دەبنە یەدەگ. ئامانج عەزیز، بەرپرسى ئۆفیسى سلێمانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕایگەیاند: ئەو ناوانەى لەلایەن ئۆفیسى نشتیمانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانەوە بڵاو کراونەتەوە ئەوانەن پێشتر فۆڕمیان پڕکردووەتەوەو مەرجەکانیان تێدایە بۆ ئەوەى لە ڕۆژى دەنگدان وەک کارمەندى کۆمیسیۆن دابمەزرێن، بەڵام هەمو ئەو ناوانە نابنە کارمەندى کۆمیسیۆن. ئاماژەى بەوەشکرد، "لەسنورى پارێزگاى سلێمانى پێویستمان بە نزیکەى 17 هەزار کارمەند دەبێت، بەڵام زۆر لەوە زیاتر ناومان بۆ هاتووەتەوە، بۆیە بەگوێرەى ئەو ناوانەى بڵاو کراونەتەوە هەر کەسێک ژمارەى تیروپشکى پێدراوەو بە گوێرەى ئەو ژمارەیە کەسەکان دیاریکراون، بە نمونە ئەگەر لە بنکەیەکى دەنگدان پێویستمان بە 50 کەس هەبێت ئەوا بە گوێرەى ئەو ژمارەى تیروپشکەى بەو کەسانە دراوە ئێمە ئەو کارمەندانە دیاریدەکەین ئەو ئەوانى دیکە دەبنە کارمەندى یەدەگ".

ب?اوکردن?و?