

به‌پێی داتای فه‌رمی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له لقی زانستی ته‌نها سێ قوتابی كۆنمره‌ی (100)یان به‌ده‌ستهێناوه هه‌روه‌ها 69 قوتابی كۆنمره‌ی (99)یان به‌ده‌ستهێناوه. له كاتێكدا له لقی وێژه‌یی هیچ قوتابییه‌ك كۆنمره‌ی (100 و 99)ی به‌ده‌ستنه‌هێناوه.
به‌پێی سیسته‌می وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێكی كوردستان، قوتابیان سه‌رپشككراون بۆ هه‌ژماركردنی تێكرای نمره‌ی گشت بابه‌ته‌كانی ده‌رچووانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی زانستی و وێژه‌یی، له‌نێوان ته‌نها نمره‌كانی پۆلی 12ی وزاری و تێكرای نمره‌ی پۆله‌كانی ده (10%) و پۆلی یازده (10%) و پۆلی دوازده (80%) به یه‌كه بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022.
هه‌روه‌ها به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ساڵی رابردوو (107.216) قوتابی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌ییان كرد به هه‌موو لقه‌كانی زانستی، وێژه‌یی، پیشه‌یی و خوێندنی ئیسلامی.
له‌و ژماریه‌شدا (39.873) قوتابی ده‌رچوون كه ده‌كاته 39.3%ی رێژه‌ی ده‌رچوون، به‌شێوه‌یه‌ك له لقی زانستی (26.009) و له لقی وێژه‌یی (12.714) و له لقه‌كانی پیشه‌یی و خوێندنی ئیسلامی (1.150) قوتابی ده‌رچوون، كه بۆ ئه‌مساڵی خوێندن داواكاری وه‌رگرتن بۆ زانكۆكان له رێگه‌ی زانكۆلاینه‌وه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
ب?اوکردن?و?