ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی سەردانی قەزای شارەزووری کرد

سەنتەری منداڵانی شارەزوور دەکرێتەوە ئەمڕۆ دووشەممە،12ـی ئەیلولـــی2022، م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ خاتوو ژیار جەلال، بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، ئاراس ناسر، بەرپرسی بەشی پارێزگاری خێزان، ئەندازیار بەختیار عەلی به‌رپرسی‌ به‌شی‌ ئەندازیاری سه‌ردانی‌ قەزای شارەزووری كرد سەرەتا شاندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ،سەنتەری پاراستنی منداڵانی قەزای شارەزووری بەسەرکردەوەو لە لایەن بەڕێز ، دەشتی عومەر ، بەرپرسی سەنتەرەوە پێشوازی کران ، لە ئێستادا بەشێکی بیناکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خانوبەرەی قەزای شارەزورەوە خزمەتی تێدا دەکرێت و بڕیار وایە لە داهاتویەکی نزیکدا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەربگیرێتەوەو تەواوی بیناکە پاش نوێکردنەوەی دەچێتە خزمەتی منداڵانی شارەکەوە. پاشان، به‌ هاوڕێیه‌تی‌ به‌ڕێز ،دەشتی عومەر، به‌رپرسی‌ سه‌نته‌ری‌ پاراستنی‌ منداڵانی‌ شارەزور، سه‌ردانی‌ دایەنگەی شارەزووریان کرد و بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەری دایەنگەی ڕاسپارد ئامادەکاری بکرێت بەزووی بینایەکی شیاو بۆ منداڵانی دایەنگەکە دابین بکرێت وتیایدا خزمەت بە منداڵانی شارەکە بکرێت. دواتر شاندەکە سەردانی قائمقامیه‌تی شاره‌كه‌یان كردو له‌لایه‌ن به‌ڕێز ڕزگار غەفور ، قائمقامی‌ شارەزوورەوە پێشوازیكران، له‌ دانیشتنێكی‌ دۆستانه‌دا باس له‌ گرفته‌كانی‌ هاووڵاتیانی شارەکەو هەماهەنگی زیاتری نێوانیان جەختی لەسەر کرایەوە و بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی هیوای خواست پێکەوە بتوانن ڕۆڵی‌ گه‌وره‌ لە چارەسەر کردنی گرفتەکانی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت وهەژاران ببینن.

ب?اوکردن?و?