لەڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ڕایگەیاند" بەخۆشحاڵییەوە بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت پارێزگای هەڵەبجە رادەگەیەنین، کە لەماوەیەکی نزیکی داهاتوودا بەردی بناغەی پڕۆژەی ڕێگاو پردی توەقوت لەپارێزگای هەڵەبجە دادەنرێت و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە"
لەبەشێکی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە "هاوکات وەک پێشتر بەڵێنماندابوو، لەئایندەیەکی نزیکدا پڕۆژەی ڕێگای ناوتاق لەدەربەندیخان بە بەڵێندەر رادەسپێردرێت، بۆ ئەوەی تاوەکو دروستکردن و تەواوبونی تونێلی دووەمی دەربەندیخان وەک ڕێگایەکی جێگرەوە هاوڵاتیان سودی لێ ببینن".
ب?اوکردن?و?