ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

قایمقامی قەزای شارەزوور و بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن کێشەوگرفتەکانی بواری پەروەردەیان لەسنوری شارەزوور لەگەڵ بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی تاوتوێکرد

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی "ئەمرۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٩/٢٩ هەریەک لەڕزگار غەفور قایمقامی قەزای شارەزوور و ئاوار حەمەشەریف بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن سەردانی مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیان کرد مەبەست لەسەردانەكەیان بۆ خستنەڕووی كێشەو گرفتەكانی قوتابخانەكانی سنووری قەزای شارەزوور و ناحیەی زەڕایەن بوو". هەربەپێی ڕاگەیاندراوەکە "بەرێوەبەری گشتی بەڵێنی پێدان كە بەپێی توانا هەوڵدەدەین گرفتەكانی بەردەم پرۆسەی پەروەردە چارەسەربكەین".

ب?اوکردن?و?