ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

بریکاری وەزیری خوێندنی باڵا؛ لەدوو هەفتەی داهاتوو ناوی دەرچووانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی لەزانکۆ و پەیمانگاکان ڕادەگەیەنرێت

له‌باره‌ی ڕاگه‌یاندنی ناوی ده‌رچووانی پۆلی ١٢ی ئاماده‌یی له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هەرێمی کوردستان، بریكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگەیاند:''بۆ ئه‌مساڵی خوێندن ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانمان بۆ پێشوازیكردن له‌ ده‌رچووانی پۆلی ١٢ی ئاماده‌یی كردووه‌. دوای پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كان له‌ ڕێگه‌ی سیسته‌می زانكۆلاین، وه‌زاره‌ت دە‌ست به‌ چاره‌سه‌ركردنی داتا و پڕۆگرامه‌كان ده‌كات بۆ دابه‌شكردنی قوتابیان و خوێندكاران به‌ گوێره‌ی نمره‌كانیان به‌سه‌ر زانكۆ و په‌یمانگه‌كان. ڕاگه‌یاندنی ناوی قوتابیانیش له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان چەند ڕۆژێک ده‌خایه‌نێت. وه‌كو پلانی وه‌زاره‌ت، كورسی خوێندنمان بۆ هه‌موو ده‌رچووان دابین كردووه‌، به‌ڵام هه‌ندێك حاڵه‌ت هه‌یه‌ بۆ نموونه‌ قوتابی هه‌یه‌ ڕە‌نگه‌ ناوی له‌و شوێنه‌ نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ئاره‌زووی خۆیه‌تی، بۆیه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ خوێندنی تایبه‌ت بخوێنێت، بۆیه‌ له‌ ئێستادا ناتوانین ڕێژە‌یه‌كی ته‌واو ئاشكرا بكه‌ین و چاوه‌ڕێی ته‌واوبوونی پڕۆسه‌كه‌ ده‌كه‌ین.''

ب?اوکردن?و?