ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

بەبڕی زیاتر لە ٢٥ هەزار دۆلار هاوکاری نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕئوف بەگ کرا

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١٠/٢٤ بەئامادەبوونی ڕزگار غەفور قایمقامی قەزای شارەزوور و شاخەوان ڕەئوف بەگ)ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و (دکتۆر سەرخێڵ حمەتۆفیق) بەڕێوبەری تەندروستی ڕۆژهەڵات و ( ئاوارە حەمەشریف) بەڕێوبەری ناحیەی زەڕایەن و ( دکتۆرە هناء حمە ڕشید ) بەڕێوبەری نەخۆشخانەکەو کەسوکاری شەهید ڕٶوف بەگ ،ئامادەی مەراسیمی وەرگرتنی پاکێجێک لە هاوکاری و سیانەکردن بوو کە زیاتر لە (٢٥) هەزار دۆلاربوو لەلایەن نەوەکانی شەهید ڕٶوف بەگ پێشکەش بە نەخۆشخانەی قەزاکە کرا . بەرێز قايمقام لەوتەیەکدا باسی لە ڕۆلی بنەمالەی شەهید رووف بگ کرد لەخەباتی ڕزگاری خوازی گەلەکەمان وخزمەت کردنی سنوری قەزای شارەزوور هاوکات سوپاسی بەڕیز پەرلەمانتار(شاخەوان شەهید رووف بگ)کرد بۆپشتیوانی وهاوکاری کردنی سنورە کە وهیوای بەردەوامی بۆخواست.دواتربەڕێوبەرایەتی تەندروستی ڕۆژهەڵات و ئیدارەی نەخۆشخانەکە خەڵاتی سوپاس و پێزانینیان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهید ڕٶوف بەگ کرد . پاکێجەکە پێکهاتبوو لە : ١. چاکردنەوەی پاکێجەکانی گەرم نەخۆشخانە . ۲.نۆژەن کردنەوەی قاوشی منداڵان و دابین کردنی پێداوستی یەکانی . ۳.ئیزوگام کردنی بەشێک لە سەربانی قاتی دووی نەخۆشخانە . ٤.دابینکردنی سێتێکی کۆمپیوتەر . ٥. دابینکردنی جیهازێکی پرێنتەر و سکانەر . ٦.دابینکردنی کامێرایەکی وێنەگرتن . ۷. کڕینی چەند پێداویستی یەکی پزیشکی وەک ( ٤ گەرمی پێو ، ۲ جیهازی شەکرە ، ۳ عەدادی ئۆکسجین ، ۱ سەماعەی بیستن ، ۱ چەکوشی هەمەر ) . ٨. چاککردنەوەی (١٣) کورسی گواستنەوەی نەخۆش . ۹.دابینکردنی (١٠) کورسی دەوار . ۱۰.چاککردنەوەی (١٣) قەرەوێڵەی نەخۆش . ۱۱.بەرگتێگرتنی (٢٠) دۆشەکی چەرم . ۱۲. دابینکردنی بلاجیکتۆری ژووری وولادە . ۱۳.دابینکردنی (٢٠) بەتانی . ۱٤. دابینکردنی (٢) بێدی نوستن بۆ پزیشکان . ۱٥.دورستکردنی قەرەوێڵەیەکی گواستنەوەی نەخۆش . ۱٦.نوێکردنەوەی تابلۆی دەرەوەوناوەوەی نەخۆشخانە . ۱۷.دابینکردنی (٢) سەلاجەی شانزەقدم . ۱٨.دروست کردنی دوو لۆکەر بۆ هۆبەی فریاکەوتن . ۱۹. دابینکردنی ( ٤) لۆکەری ئامادەکراو . ۲۰.دابینکردنی (٦)سێت کورسی سێ دانەیی . ۲۱.گۆڕینی بەشێک لەجبسنبۆردی قاتی دوو . ۲۲.چاککردنەوە و دابینکردنی هەندێک پێداویستی تری نەخۆشخانە .

ب?اوکردن?و?