ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

نرخی کارتی مۆبایل و ئەنتەرنێت دادەبەزێت

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا کە 20٪ی باجی سەر کاتی مۆبایل و ئینتەرنێت هەڵبگیرێت و بەوشێوەیەش نرخی کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت دادەبەزێت. بەگوێرەی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، نرخی کارتێکی پێنج هەزاری لە شەش هەزار و 250 دینارەوە دەبێتە پێنج هەزار و کارتی 10 هەزاریش لە 12 هەزار و 500 دینارەوە دەبێتە 10 هەزار. هەروەها نرخی کارتی ئینتەرنێتیش بەهەمانشێوە. بڕیارەکە لە 01-12-2022 دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ب?اوکردن?و?