ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

بۆچی مۆبایل گڕدەگرێت یان دەتەقێتەوە؟

سەردەشت عەزیز* دیاردەی گڕگرتن یاخود تەقینەوەی مۆبایل کەمە، بەڵام روودەدەن بەهۆی هەندێ هۆکارەوە: - گڕگرتن و تەقینەوەی مۆبایل بەهۆی باتریەکانەوە دەبێت کە باتری هەموو مۆبایلە زیرەکەکانی ئێستا بەماددەیەک دروست دەکرێت پێی دەوترێت لیثۆم، ئەم جۆرە باتریانە زۆر پێشکەوتون بەڵام هەر هەڵەیەک رووبدات کاریگەری خێرای لەسەر دروست دەبێت و خێرا گردەگرن. - سەرەکیترین هۆکاری گڕگرتن گەرم بونی زیادی باتریەکەیە. - ئەگەر مۆبایلە لەکاتی شەحن کردنەوە یان کارکردندا زۆر گەرمبوو دەبێت وریابیت و مەترسی گرگڕتنی هەیە. هۆکارەکانی گەرمبون و دوائر گڕگرتن: - شاحینەی نائەصڵی کەبازارەکانی کوردستان پڕن لەم جۆرانە. - بەکارهێنانی شەحنی فاست چارج بۆ ئەو مۆبایلانەی کەخۆیان فاست چارج نین و ئەمەش پەستانی زۆر دەخاتە سەر باتریەکەو خێرا گەرمی دەکات. - بەجێهێشتنی مۆبایل لەبەردەم خۆر بۆ ماوەیەکی زۆر. - هەبونی گرفت لەباتریەکەی بەتایبەت دوای گۆڕینی باتری ئەصڵی ئەگەر باتریەکە کوالیتی باش نەبێت و وە باشیش دانەنرێت. - خراپبونی شاحینەکەو هەبونی گرفت و شۆرت تێیدا. - زۆر بەکارهێنانی مۆبایلەکە. چۆن رێگەی لێبگرین: - هەتا ئەتوانی ئەو شاحینەیە بەکاربهێنە کەلەگەڵ مۆبایلەکە کڕیوتە یاخود شاحینەی ئەصڵی کەهەرزان نین بەڵام سەلامەتن. - جێنەهێشتنی مۆبایل بەشەحنەوە شەو تا بەیانی. - ئەگەر مۆبایلەکەت فاست چارج نیە بە فاست چارج شەحنی مەکەرەوە تەنها بۆ ئەوەی زوو پڕ ببێت. - بەکارهێنانی مۆبایلەکە بۆ ماوەیەکی زۆر بەتایبەت لەیارییە ئەلیکترۆنیەکاندا کە مۆبایل زۆر گەرمدەکەن. - مۆبایل نەخرێتە ژێر سەرین لەکاتی خەودا. - ئەگەر باتریت گۆڕی لەکۆمپانیای مۆبایلەکە یان شوێنی باوەپێکراو کە باتری ئەصڵییان هەیە بیگۆڕەو باتری هەرزان هیچیان باش نین و سەلامەتیش نین. (ئەگەر باتریەکە نا ئەصڵی بێت ئەو چارەسەرانەی تر سودی نیە، باتری ئەصڵی لەکاتی دروستکردندا دەخرێنە ژێر تاقیکردنەوەی توندەوە و سەلامەتن بەڵام هەرزان نین). - مۆبایل لەکاتی شەحندا لەسەر جێگە یان قوماشێک خێرا گڕبگرێت دامەنێ و باشترە تەنانەت کەڤەرەکەشی پێوەنەبێت. بەکورتی گەرمبوونی زیاد لەپێویستی مۆبایل مەترسی هەیەو ئاگات لێی بێت. * شارەزای بواری تەکنەلۆژیا و کۆمپیوتەر و مۆبایل

ب?اوکردن?و?