ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

وەزارەتی پەروەردە پڕۆژەیەکی نوێی ڕاگەیاند

🔴 وەزارەتی پەروەردە لە چوارچێوەی سیستەمی ئەلیکترۆنی:(ئی – پەروەردە / E-Parwarda) خزمەتگوزارییەکی گرنگی پەروەردەیی بۆ بەخێوکاری قوتابییان ڕادەگەیەنێت : خزمەتگوزاریی ( ئی- هەڵسەنگاندن / E-Halsangandn) خزمەتگوزارییەکی نوێی دیجیتاڵی وەزارەتی پەروەردەیە، ئاسانکاریی بۆ بەخێوکاری قوتابییان دەكات، كە لە دۆخی پەروەردەیی و فێربوونی منداڵەکانیان بە ئەگابن. ئەم خزمەتگوزارییە بۆ ئەم ساڵی خوێندن( ٢٠٢٢-٢٠٢٣ )، بە شێوەی ئەزموونی لە (٢٨) بیست و هەشت قوتابخانەی حکومی و ناحکومی کوردستان دەستی پێ كردووە. 🔹بە خێوکاری قوتابی پێویستە لەلایەن کارگێڕی قوتابخانەکەیەوە پاسۆرد و یوزەرنەیمی تایبەت بە منداڵەکەی وەربگرێت. 🔹 مامۆستای هەر بابەتێک دوو هەفتە جارێک هەڵسەنگاندن بۆ قوتابییەكان دەكات و ئاستەكانیان بۆ بەخێوکارەکانیان دەنێرێتەوە، هەروەها لە ڕەوشی پەروەردە و فێرکاری منداڵەکانیان ئاگاداریان دەكاتەوە. ئاستەکانی هەڵسەنگاندن بریتین لە : ١- ئاستی ئامادەبوون. ٢- ئاستی چالاکیی ناوپۆل. ٣- ئاستی هێنانی پێداویستییەکانی خوێندن بۆ ناوپۆل . ٤- ئاستی بەئاگابوون و وریایی ناو پۆل. ٥- ئاستی ڕەفتار و ئاكار . ٦- ئاستی نمرە و هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکان. ٧- ئاستی تەندروستی. 🔻 بەڕێوەبەری قوتابخانە و مامۆستای بابەت و رێنمایکاری پەروەردەیی ئەگەر بیانەوێت لەدەرەوەی ئەو هەڵسەنگاندنە گفتوگۆ لەگەڵ بە خێوکاری قوتابی بکەن، دەتوانن پەیامێکی ئەلیکترۆنی بۆ بەخێوکاری قوتابی بنێرن، ڕۆژ و ڕێکەوت و کاتی دیدارەکە لە ناو قوتابخانە رێك بخەن. هەروەها مامۆستا و ڕێنمایکاری پەروەردە لەناردنی پەیامەکەیاندا دەبێت هەماهەنگی پێشوەختە لەگەڵ بەڕێوەبەری قوتابخانەكەدا بکەن. 🔸ئەم پلاتفۆرمە وێڕای ئەوەی لەسەر حەوت ئاست هەڵسەنگاندن بۆ قوتابییان دەكات، هاوكات سێ بەشی دیکەی گرنگ لە خۆ دەگرێت، کە بەخێوكارانی قوتابی دەتوانن سوودی لێ وەربگرن : ١- دەتوانن تێكڕای نمرەی منداڵەكانیان ببینن، هەر بە خێوکارێک دەتوانێت تەنها نمرەی منداڵەكانی خۆی ببینێت. ٢- دەتوانن خشتەی وانەگوتنەوەی مامۆستایان ببینن و بزانن ڕۆژانە منداڵەكانیان چ وانەیەك دەخوێنن. ٣- دەتوانن سوود لە ڕێنمایی گشتیی خێزانی بۆ چۆنیەتیی مامەڵەكردن لەگەڵ منداڵەكانیان وەربگرن. 🔹 دەستەواژەكانی هەڵسەنگاندن بە پرس و ڕاوێژ لەگەڵ کەسانی پسپۆڕ داڕێژراون، کە بۆ بەرەو پێشچوون و باشتربوون، شێوازی پەروەردەییانە و هاندانی قوتابییان و كەسوكاری قوتابییان ڕەچاو كراوە. 🔴پلاتفۆرمەکە بە زمانەکانی کوردی: (سۆرانی - بادینی ) ، ئینگلیزی ، عەرەبی ، سریانی ، تورکمانی ، بەردەستە: www.e-Parwarda.com ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ٨ی ١٢ی ٢٠٢٢

ب?اوکردن?و?