بەپێی ڕاگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی زەڕایەن ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی 2023/1/23 لەدیوانی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی زەڕایەن بەئامادەبوونی بـەڕێوەبەری نـاحیە و لێپرسراوی بنکەی هاتوچۆی زەڕایەن و لێپرسراوی کارگێڕی شارەوانی زەڕایەن و سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی ڕێکخستنی بازاڕ کۆبوویەوە، بـۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی هاتوچۆ و ڕێکخستنی کاسبکارانی ناوبازاڕ بۆ ئەم مەبەستە.
بڕیاردرا بەڕاسپاردنی لیژنەی ناوبرا و بۆ ڕێگریکردن لەو ئۆتۆمبیلانەی بەپێچەوانەی ڕێنماییەکانی هاتوچۆ وە دەوەستن و ڕێکخستنی کاسبکارانی ناو بازاڕ بەشێوەیەک لەگەڵ ڕێنماییەکانی شارەوانی بگونجێت.
ب?اوکردن?و?