ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

وەزارەتی ناوخۆ ڕێنمایی نوێ لۆگۆی تەکسی بڵاوکردەوە

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی ڕەچاوکردنی ئابووری و بەرژەوەندی خەڵک و شوفێران بڕیاری نوێی لەبارەی لۆگۆی تەکسیدا. بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆ ، پێدانی لۆگۆی تەکسی بەو شوفێرانەی دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن و لە هێڵی گواستنەوەی نێوان ئەو ناوچانە و شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان کار دەکەن، بەو مەرجەی بەر لەم فەرمانە خاوەن هێڵی گواستنەوە بن بە پشتگیری بەڕێوەبەری گواستنەوەی تایبەتمەند ئەو شوفێرانە دەتوانن مۆڵەتی شوفێری بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەرێمی کوردستان یان هی حکومەتی فیدراڵیان هەبێت. لە خاڵێکی دیکەی بڕیارەکەدا هاتووە، پێدانی لۆگۆی تەکسی بەو هاووڵاتییانەی کە دانیشتووی شارەکانی هەرێمی کوردستان بە پشتگیری موختار و ئاسایشی گەڕەک ئەگەر بەڵگەنامەی فەرمییەکان سەر بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانیش بێت، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی شارەکانی هەرێمی کوردستان هاوکاردەبن بۆ پێدانی مۆڵەتی شوفێری تایبەتمەند بەو هاووڵاتییانە. وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەشداوە، هەر مووچەخۆرێکی کەرتی گشتی مووچەکەی لە یەک ملیۆن دینار کەمتر بێت، ڕێگەی پێدەدرێت کە لۆگۆی تەکسی وەربگرێت.

ب?اوکردن?و?