ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێکی لەبارەی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆی بنەڕەتی دەرکرد

١- لەبەر بەرژەوەندی قوتابیان و خوێندکاران ، ئاگاداری (لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان) م کردۆتەوە ، کە تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی لە خولی یەکەمدا ( ڕۆژ نا ڕۆژێک ) دابنێن . بەجۆرێک لە رێکەوتی ٢٩ی ٤ی ٢٠٢٣ دەستپێبکات و لە رێکەوتی ١٠ی ٥ی ٢٠٢٣ کۆتا تاقیکردنەوەی خولی یەکەم بێت ، و لەچەند رۆژی داهاتوو خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم بڵاوبکەنەوە. ٢- سەرپەرشتیاران بەشێوەیەکی چالاکانە ڕۆڵ دەگێڕن لە تاقیکردنەوەکان بە سەرپەرشتیارانی بنەڕەتی و ئامادەییەوە ، دابەش دەبن بەسەر قوتابخانەکان ( حکومی و ناحکومی ) و لە قوتابخانەکان و هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دەمێننەوە. ٣- نابێت مامۆستایانی پۆلی نۆی بنەڕەت لە قوتابخانە (حکومی و ناحکومییەکان) چاودێری هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی پۆلی نۆی بنەڕەتی بن. ئالان حمە سعید صالح وەزیری پەروەردە ٩ی ٤ی ٢٠٢٣

ب?اوکردن?و?