د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند " شوێنەواری گردی یاسین تەپە کاری هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتیی شوێبەواری سلێمانی و تیمی زانکۆی چوبۆی ژاپۆنیی بەسەرۆکایەتی بەڕێز پڕۆفیسۆر (شین نیشیاما).
لەماوەی هەفتەیەکدا بەرهەمی زۆر باشی هەبووەو شتی دەگمەن و گرنگی تێدا دۆزراوەتەوە کە لە عێراق و کوردستاندا؛ تەنها لێرە هەیە.".
ئاماژەش بەوەدەکات " بەپێی چینە زانستییەکانی لە سەردەمی چاخی بەردینی نوێوە دەستپێدەکات تا سەردەمی ئیسلامیی، ئەم تیمە بەتایبەت لە چینی سەردەمی ئاشووریی کاردەکەن و پاشماوەی بیناو کۆڵان و شوێنی ناشتن دەرکەوتووە، هەروەها پارچەی شوێنەواریی ناوازەو دەگمەن.
ئەم زەوییە بەشێوەیەکی زۆر سەرنجڕاکێش و ناوازە بە بەرد چنراوە؛ دەتوانین بڵێین بە شێوەیەکی ئەندازەیی کراوەو جێی تێڕامان و سەرنجلێدانە".
وابڕیارە، بەڕێوەبەرایەتیی شوێبەواری سلێمانی بە هەماهەنگیی تیمی زانکۆ نێودەوڵەتییە هاوبەشەکانی؛ لە ٢٠٢٣/٩/٥ تا ٢٠٢٣/٩/١٤ خولێکی فێربوون بۆ ئامێری GIS و Total Station و GPS بکاتەوە.
ب?اوکردن?و?