










فۆتۆ: یەحیا حەبیب
شەوی ڕابردوو لە دوای زیاتر لە 15 هەفتەی بەردەوام لە ڕاهێنان کردن لە سەر نزیکترین ڕێگا بۆ لەبەر کردنی قورئانی پیرۆز و فەرمودەکانی خۆشەویستمان بە بەژداری (110) فێرخواز بەسەرکەوتوویی کۆتای بە دووهەمین خولی هێنا و لە مەڕاسیمێکدا دیاری و خەڵاتی ڕێزلێنان بە فێرخوازانی خولەکەش بەخشرا.
فێرخوازان لە دوای ئەوەی مانگی دووی ئەمساڵ یەکەمین خولی نزیکترین ڕێگا بۆ لەبەرکردنی قورئان و فەرموودەی بەسەرکەوتویی تەواو کرد، لە ڕێگای فۆڕمێکی ئەلیکترۆنی بۆ خولی دووهەمی ڕاگەیاند کە تیایدا خانمان و پیاوان لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە فۆڕمەکەیان پڕکردەوە، لە دوای تاقیکردنەوە و چاوپێکەوتنیان، ( 110 )فێرخواز لە هەردوو ڕەگەز وەرگیران .
لە دوای 15 هەفتەش لە ڕاهێنانی بەردەوام شەوی ڕابردوو دیاری و بڕوانامەی بەژداریکردنیان پێبەخشرا لە مزگەوتی دەروازە لە ناحیەی زەڕایەن.
فێرخوازەکان وێڕای زۆرینەی خەڵکی ناوچەی شارەزوور بوون لە چەند شاری دیکەی سنوری پارێزگاکانی کوردستان لەگەڵ خولەکەدا بەدواداچون و ڕاهێنانیان دەکرد.
دەربارەی باشترین ڕێگا بۆ لەبەرکردنی قورئان وفەرموودە:
ناوەڕۆکی ئەم خولە شێوازی نوێ و سەردەمیانەیە بۆ ڕاهێنان و بەهێزکردنی یادگەی چاو و بیستن کە تیایدا یارمەتی فێرخواز دەدات بە کەمترین کات زۆرترین لاپەڕەی قورئان پیرۆز لەبەر بکات تەنها بە چاو لەگەڵ بیستن کە هەستەوەرێکی فیتری و بەهێزە کەبەداخەوە پەکمان خستووە، یەکێکە لە هەرە شێوازی لەبەرکردن .
ئەم خولە بۆ دووهەمین جارە لە سنوری دەڤەری شارەزوور بگرە لە بەشێکی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.
خولەکە لە لایەن مامۆستا عوسمان فەرەج ئەوترێتەوە و زیاتر لە 20 ساڵە خزمەتی پەیامی قورئان و سونەتی خۆشەویستمان ئەکات و سەدان و هەزاران فێرخوازی لەم شارە و دەرەوە هەبووە.
خاڵێکی تر ئەوەیە فێرخوازان فێری باشترین تەکنیکی لە بەرکردنی قورئانی پیرۆز دەبن بە بەرزترین ئیتیقان و کەمترین لەبیرچونەوە لە زۆرینەی مرۆڤ کێشەی بیرچونەوەی قورئانی پیرۆز و فەرموودەیان هەیە.
فێرخوازان پێش بەژداریکردن لەم خولەدا ئاستی دەرخکردنو لەبەر کردنیان تەنها نیو پەڕە بووە لە ڕۆژێکدا بەڵام تێکڕا ئاستیان گەیشتووە بە لەبەرکردنی پەڕەیەک بە 15 خولەک.
ئەمە جگە لەوەی بەشێکیان ئاستی نایابیان بڕیوە و بۆ لەبەرکردنی پەڕەیەک تەنها پێویستیان بە کاتەکانی (10 و 5 و 3) خولەکە وە نمونەشمان هەیە لە 10 خولەک سێ پەڕە لەبەرەکەن، فێرخوازیشمان هەیە لە 80 خولەک 16 لاپەڕە لەبەر دەکات بەسەر یەکەوە کە ئەمە بەهێزترین ئاستی لەبەرکردنی بەهێزە و فێرخوازانی خولەکەمان بڕیویەتی.
دەرئەنجامی خول:
فێرخوازانمان لە خولەکەدا ئەو ڕێگایانەی کە دەبێتە هۆی بوژاندنەوەی خانەکانی مێشک کە خۆی لە لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز و فەرمایشتەکانی پێغەمبەری ئەکرەمدا دەبینییەوە فێردەبن وتەرکیزیان لەسەر دەقەکان زیاتر دەبێت.
ئەم خولە چۆن توانای وەرگرتنی خێرا زیاد دەکات بۆ قورئان و سونەت بە هەمان شێوە سودی لێوەردەگیرێت بۆ وانەکانی دیکەی قۆناغەکانی قوتابخانە و خوێندنگاکان و حەتا کاروباری ڕۆژانەش سودی دەبێت بۆی.
لە پڕۆژەیەکی میدیاییدا باس لەسەرکەوتنی فێرخوازانمان دەکەین کە چۆن سەرەتا ئاسان نەبووە و دواتر بە بەردەوامی توانییان سەرکەون بەسەر لەمپەر و ئاستەنگەکانی بەردەستیان.
..
ب?اوکردن?و?