
بەڕێوەبەری گشتی ڕەگەزنامە و پێناسی باری شارستانی حكومەتی فیدراڵ، ئاشكرای دەكات، كە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو كێشەی دەرهێنانی پاسپۆرت و نەبوونی دەفتەر چارەسەردەكرێت، كردنەوەی چەندین نوسینگەش بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت لە ناوچە جیاوازەكانی عێراق ئاشكرا دەكات.
لیوا( نشأت الخفاجی)،بەڕێوبەری گشتی ڕەگەزنامەو پێناسی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگەی بەغدا، ڕایگەیاند، "بە هەوڵ و هیمەتی ( عبدالامیر الشمری) وەزیری ناوخۆی عیراق ، ڕۆژی ھەینی (١٥ی ئەیلول) ژمارەیەكی زۆر لە دەفتەری بەتاڵی پاسپۆرتی جۆری ( A) گەیشتۆتە دەستمان، بۆیە لە ھەفتەی داھاتووەوە بەسەر سەرجەم نوسینگەكانی پاسپۆرتی عیراق و هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت، بۆ ئەوەی ئەو هاوڵاتیانەی مامەڵەیان لە جۆری پاسپۆرتی A تەواو كردووە، بتوانن پاسپۆرتەكەیان چاپ بكرێت و وەریبگرنەوە.
سەبارە بە كردنەوەی پاسپۆرتی ئەلەكترۆنی لە جۆری (B) لەو پارێزگایانەی كە هێشتا سیستمەكەیان پێنەگەیشتووە ، بەڕێوبەری گشتی ڕەگەزنامەو پێناسی باری شارستانی ، ڕایگەیاند،كە" بەردەوامن لەم پرۆسەیە بۆ نمونە ئەم ھەفتەیە ھەردوو نوسینگەی پاسپۆرتی پارێزگای ( ئەنبار و دیوانیە) ئەكرێتەوە "، دووپاتیشی كردەوە، كە لە بەرنامەیاندایە لە ڕۆژانی داھاتوو چەند نوسینگەیەكی دیكە لە چەند پارێزگایەكی تر بكەنەوە.
هەرچی پەیوەست بەكردنەوەی نوسینگەی پاسپۆرت لە ووڵاتانی دەرەوەی عیراق ،بەڕێوبەری گشتی ڕەگەزنامەو پێناسی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگەی عیراق ڕایگەیاند، لە ووڵاتی كوەیت و شانشینی ئوردن و لوبنان و قەتەر ،نوسینگەی پاسپۆرتیان كردۆتەوە.
ئاشكراشی كرد، كە ئێوارەی ڕۆژی پێنچ شەممەی ڕابردوو، وەفدێكیان سەردانی ( ئەستەنبول)یان كردووە، بۆ ئەوەی نوسینگەی پاسپۆرت بكەنەوە، ئەمە جگە لەوەی لە داهاتوویەكی نزیكدا، چەند وەفدێكی دیكەیان بە جیا و بۆ هەمان مەبەست سەردانی ووڵاتانی ( مالیزیا و ئیماراتی عەرەبی و شانشینی ووڵاتی سعودیە)دەكەن.
لە كۆتایشدا، لیوا( نشأت الخفاجی)،بەڕێوبەری گشتی ڕەگەزنامەو پێناسی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگەی بەغدا دووپاتی كردەوە، كە ئەمساڵ ساڵێكی پڕ لە كاردەبێت و چەندین نوسینگەی دەرهێنانی پاسپۆرت لەو شوێنانە دەكرێتەوە، كە تاوەكو ئێستا فەرمانگەی دەرهێنانی پاسپۆرتی نیە، دڵنیایشی دا، كە ناوەڕاستی مانگی داھاتوو ھەموو كێشەكانی دەركردنی پاسپۆرت چارەسەر دەكرێت.
ب?اوکردن?و?