ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

ئامارەکانی نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف بەگ و مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکانی سنوری شارەزوور لەساڵی ۲۰۲۳

🔴 کۆی گشتی سەردانی نەخۆش بۆ دامودەزگا تەندروستی یەکانی سنورەکە : ( نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕٶوف بەگ + مەڵبەندە تەندروستییەکانی ( زمناکۆ - شەهید دکتۆرچیا لەزەڕایەن - شەهید سەرداری موهەندیس ) + بنکە تەندروستییەکان ) : (١١٦٫١٦٧) نەخۆش سەدو شانزە هەزارو سەدو شەست و حەوت نەخۆش . بەم شێوازەی خوارەوە دابەشکراوە : ❶ نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕٶوف بەگ : کۆی سەردانی نەخۆش لەم ساڵەدا بریتی بووە لە : (٧٥٫٧٤١) حەفتاو پێنج هەزارو حەوت سەدو چل و یەک . سەردانی نەخۆش بۆ بەشە جیاوازەکانی نەخۆشخانە بەم شێوەیە بووە : ٭ کۆی نەخۆشی خەوێنراو : (٨٫٨٦٢) ٭ کۆی نەخۆشی ڕاوێژکاری : (٦٦٫٨٧٩) ٭ کۆی پشکنینی چاو بۆ نوێ کردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری و دەرچووی ئامادەیی : (٣٫٤٤٤) ٭ پشکنینی بەشی تاقیگە( فحس مختبر) : (٦٩٫٢١٥) ٭ تیشك (الاشعة) : (٨٫٥٧٦) ٭ سۆنار : (٢٫٧٣٩) ٭ هێڵکاری دڵ ( تخطیط القلب) : (٥٫٧٨٦) ٭ تۆماری لەدایک بوون : (٧٩) ٭ تۆماری مردن : (٧٨) * کۆی نەشتەرگەری : ( ٣٢٤ ) * چارەسەری سروشتی : ( ٤٤٩ ) * إحـالە : ( ٥٦٠ ) ❷کۆی سەردانی نەخۆش بۆ مەڵبەندەکانی ( زمناکۆ + شەهید سەرداری موهەندیس + شەهید چیا لە زەڕایەن) : ( ٢٧٫١٢٣) بیست و حەوت هەزارو سەدو بیست و سێ نەخۆش . ٭ کۆی پشکنینی تاقیگە لەهەر سێ مەڵبەندەکە : (٢٢٫٧٢٠) ٭ کۆی تیشک لە هەرسێ مەڵبەندەکە : (٢٫٠٦٤) ❸ کۆی سەردانی نەخۆش بۆ بنکە تەندروستی یەکانی سنورەکە : (١٣٫٣٠٣) سیازدە هەزارو سێ سەدو سێ . ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕٶوف بەگ ٢٠٢٤/١/٤

ب?اوکردن?و?