ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

لیژنەی ئەمنی زەڕایەن ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد

ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی 2024/3/10بەسەرپەرشتی (ئـاوارە حەمەشەریف)بەڕێوەبەری ناحیە. لیژنەی ئەمنی لە دیوانی نـاحیە کۆبوونەوە. بـە بەمەبەستی ئامادەکاری و دانانی پلان بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان. لە کۆبوونەوەکەدا چەند بابەتێک بۆ پاراستنی ئاسایشی سنورەکە باسکرا و لەو بارەیەوە چەند بڕیارێک درا:- ١- داخستنی سەرجـەم کـافتریا و هـۆڵەکـانی بـلیارد و دوکانەکانی پلەیستەیشن لـە ڕۆژانی ڕەمەزاندا بۆ ئەو مەبەستە لیژنە هاوبەشەکان ڕاسپێران بە ئاگادارکردنەوەی شوێنەکان. ٢- پێویستە هەموو خواردنگە و چێشتخانە و کەبابخانەکان لە ڕۆژانی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا پەردە بۆ شوێنەکـانیان بەکاربهێنن. ٣- لـیژنەکانی بازاڕ ڕاسپێران بـۆ بەدواداچون و ڕێگری کردن لە گران فرۆشی، داخستنی هەر شوێنێک کە گـران فرۆشی بکات. ٤- بەدواداچونی بەردەوامی هێزە ئەمنیەکان بۆ دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتا و ئەو ماتۆڕسکیلانەکەی کە بوونەتەهۆی بێزارکردنی هاوڵاتیان. ٥- ڕاسپاردنی پۆلیسی دارستان بـۆ دانانی بنکە و بوونی مەفرەزەکانیان لە سەر دەریاچەی دەربەندیخان لەو بەشەی کە پەیوەندی بەسنوری ناحیەوە هەیە بۆ ڕێگری کردن لە ڕاوکردنی ماسی. ٦- بـەدواداچونی بـەردەوامی هێزە ئـەمنیەکان بۆ ناو دارستانی زەڕایەن. ٧- ڕاسپاردنی هۆبەی دارستان و پاوانی بۆ پاراستنی دارستانی زەڕایەن و ئـاگادارکردنی لایەنە پەیوەندی دارەکان لە بوونی هەر ڕووداوێکی نەخوازراوە. ٨- دەست بـەسەردا گرتنی هـەموو جـۆرە کەرەستەیەکی وەک( چەک ، چەقۆ ، ئامرازەکانی تەقەکردن ، بۆکس خنجەر و هاوشێوەکانی) و لـە هەر شوێنێک دەستی بەسەردا بگیرێت دادەخرێت. ٩- بەمەبەستی بنبڕکـردنی ئـەو دیاردانە و سەلامەتی هـاوڵاتیان هێزە ئـەمنیەکان ڕاسپێران بـە چـاودێری کـردنی سەرجەم ئـەو شوێنانە و نـاوبازار و گەڕەک و کۆڵانەکانی سنوری ناحیە لە شەوانی ڕەمەزاندا. ١٠- لیژنەی ڕێکخستنی بـازاڕ ڕاسپێران بـۆ ڕێگری کردن لـەو ئۆتۆمبیلانەی بـەپێچەوانەی ڕێنماییەکـانی هاتوچۆ وە دەوەستن و ڕێکخستنی کاسبکارانی ناو بازاڕ بـەشێوەیەک لەگەڵ ڕێنماییەکانی شارەوانی بگونجێت. لەم ڕێگەیەوە داواکارین لە هـاوڵاتیانی خۆشەویست، لـە بوونی هەر ڕووداو و کـارێکی گـومانـاوی هـێزەئەمنیەکـان ئـاگاداربکەنەوە بۆ زیاتر پاراستنی ئـارامی و ئاسایش خۆیان و دانیشتوانی سنورەکەمان. ی.س

ب?اوکردن?و?