ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

وەزیری ناوخۆی عێراق: لەسبەینێوە کار بە بەڵگەنامە كۆنەكانی هاوڵاتیان ناکرێت

عەبدولئەمیر شەممەری, وەزیری ناوخۆی عێراق لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "لەسەرەتای مانگی نیسانەوە، بەڵگەنامە كۆنەكان لە عێراق كاری پێناكرێت". ئاماژەش بەوەدەکات" زیاتر لە (36) ملیۆن هاوڵاتی لەسەرانسەری عێراق، لە سیستمی كارتی نیشتمانیدا تۆماركراوە". ڕوونیکردەوە " لەئایندەدا كارتی نیشتمانی لە بری كارتی دەنگدان بەكاردەهێنرێت". لەئێستادا لەباتی ڕەگەزنامە و پێناسەی باری شارستانی کارتی نیشتیمانی دەدرێتە هاوڵاتیان. ی.س

ب?اوکردن?و?