
✍️عەلی حاجی محەمەد
ناوی تەوای (ڕەزا ساڵح قادر) ەلەدایک بووی ساڵ١٩٥٧ گوندی کانی وەیس کێ یە،
*پاش نسکۆی شۆڕشی ئەیلول لەساڵی ١٩٧٦داخێزانەکەیان نەفی دەکرێت بۆ قەزای خضر له پارێزگای سەماوە لەباشوری عێراق
*هەرلەوساڵەداو لەژیانی ئاوارەی دا وەک وێنەگری گەڕۆک له مصور سامي دەست بەکاردەبێت شارەزایەکی باش لەکاری وێنەگرت پەیدا دەکات،
*پاش گەڕانەوەی لەئاوارەی وساڵێک پاش دروست بوونی ناحیەی زەڕایەن ولەساڵی ١٩٧٩وەک پیشە دەست بەکاری وێنەگرتن دەکاتەوە لەهەمان شوێنی کاری ئێستای کاری وێنەگری دەکات،
*جگەلەوەی کاری وێنەگری پیشەیەک بووە لەپیشەکانی ژیان بەڵام بۆئەو سەردەمەی خەڵکی شارەکەو دەوروو بەری گرنگیەک و تایبەت مەندی خۆی هەبووە لەزۆر ڕووە بۆهاوڵاتیان و کارئاسانیەکی باش بووە بۆیان،چونکە پێش دەست بەکار بوونی کاک ڕەزا وەک وێنەگردەبوایەبۆوێنەگرتن ڕۆژێک بچونایەتەشارەکانی دەربەندیخان یان عەرەبەت و پاشان بۆڕۆژی پاشتر بوچونایەتەوە بۆوەرگرتنەوەی وێنەکان،کەئەمەش بێجگەلەماندوبوون لەڕوی کات و مادیشەوە زیاتر لەسەر هاوڵاتیان دەکەوت،
*کاک ڕەزا سەرەتای دەسبەکاربوونی هەرلەم شوێنەداولەدووکانێکی ( تەنەکە)دا بووە بەکرێ مانگی بە پێنج دیناری ئەوکات
* لەگەڵ کاک کمال خەڵکی دەردۆین بووەخزمی خۆیان بوو تاساڵی ١٩٨٧پێکەوە کاریا کردوە پاشان کاک کمال چوەتەوڵاتی ئێران لەگەڵ کاک علی وێنەگری شادان پێکەوە کاریان کردوە، *سەبارەت بەنرخی وێنەکانیش شەش وێنە پازدە پەنجای ئەوکاتەبووە، پاشان نرخەکە بەرزتر بوەتەوە
هەروەها وێنەی بچوک تەنها ڕەش و سپی بووەگرتنی وێنەی ڕەنگاو ڕەنگی بچوک قەدەغەبووە
*لەبەرئەوەی خەڵکی زەڕایەن و سنورەکە ڕویان لەم وێنەگرە کردوەزۆر جار بەبیانوی نەبونی مۆڵەتی فەرمی کارکردن وێنەگرانی شارەکانی دەوروبەر کێشەیان بۆدروستکردوە
*هەربۆیە لەمانگی سێی ساڵی ١٩٨٣لەشاری سلێمانی بەشداری خولێک دەکات و مۆڵەتی فەڕمی کارکردن بەدەست دەهێنێت لەکۆی نزیکەی( ١٧٠) دوێنەگر لەڕیزبەندی ژمارە( ١٠٥)دا دەبێت
*ئەو کامێرەی بەردەستی کاک ڕەزاکەلەوێنەکەدا دیارەجۆری یاشی کای یابانیەو لەساڵی ١٩٨١ە کاری وێنەگری پێدەکات و ئێستاش دەتوانرێت وێنه ی پێ بگرێت،
*ئێستا کاک ڕەزا خاوەنی ئەرشیفێکی دەوڵەمەندەونزیکەی( ٤٨٠٠٠)
جامی تاک ەکەزۆربەیان لەسەر پیتەکانی ئەبجەدی دانراون ،هەروەها نزیکەی (١٠٠٠٠)فلیمی وێنەلەلای بەڕێزیان لەئەرشیفە،
*ئەم وێنە گرە پڕە لەیادگاری و به سەرهاتی جوانی خەڵکی ئه م شارەکەدەچمە ئەم وێنەگرە بەبینینی وێنە هەڵواسراوەکانی سەرده می گەنجی ئازیزان و کۆچکردوان خەیاڵ دەمباتەوە سەردەمی زێڕین هەست بەئاسودەی دەکەم
*هەرچەندە بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆجیاو زۆربوونی شوێن وئامێرەکانی وێنە گرتنەوە،چیتر پیشەکەی بژێوی و پێداویستیەکانی ژیان وەک پێویست پڕناکاتەوە بەڵام ئەم پیاوە جوانەی شار هەربەردەوامە لە درێژه دان بەکاروپیشەکەی
*خوای گەورە لەش ساغ و تەمەن درێژی بکات بەرەکەت بکاتە تەمەن و کارەکەی.
ب?اوکردن?و?