ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

پەتای وەرزی و ڕێگاكانی خۆپاراستن لەو پەتایە

پەتای ئەنفلۆنزای وەزری نەخۆشیەكی درمی ڤایرۆسیە و دەبێتە هۆی هەوكردنی كۆئەندامی هەناسە و لەڕێگەی تێكەڵاویی و نزیكبوونەوە و بەركەوتنی پرژی كۆكە و پژمەی كەسی تووشبوو دەگوازرێتەوە. ئەم نەخۆشیە زیاتر لەكاتی سەرما و لەوەرزی پایز و زستان بەئاسانی و بەخێرایی دەگوازرێتەوە و بڵاودەبێتەوە و چەند نیشانەیەكی هەیە كەدیاترینیان بریتیە لە تا و ئازاری جەستە و ماسولكە، پێویستە لەكاتی تووشبوون بەئەنفلۆنزا پشوو بدرێت و شلەمەنی و شۆربا و شەربەتی پڕ ڤیتامین بخورێتەوە بۆ چاكبوونەوە. نیشانەكانی ئەنفلۆنزای وەزری :- *- بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش بەشێوەیەكی كتوپڕ. * - كۆكە و پژمین و زیادبوونی دەردراوی لووت. * - دروستبوونی ئازار لەماسولكە و جومگەكان. * - هەوكردنی قوڕگ و ئارەق كردنەوە. * - سەرئێشە و گێژبوون و هەستكردن بە ماندوێتی. رێگاكانی خۆپاراستن لەئەنفلۆنزای وەزری :- ٭- بەكارهێنانی ڤاكسینی دژی ئەنفلۆنزای وەزری بە بەردەوامی. ٭- شووشتنی دەستەكان بەئاو و سابون بە بەردەوامی. ٭- دووركەوتنەوە لە دەست لێدانی ڕاستەوخۆ لەچاو و دەم. ٭- بەكارنەهێنانی كەلوپەلی كەسی تووشبوو بەئەنفلۆنزا. ٭- بەكارهێنانی كلێنكس لەكاتی پژمین و كۆكە و دواتر فرێدانی. ٭- پاككردنەوەی بەردەوامی شوێنەكان وەك مێز و كورسی دانیشتن. ٭- دووركەوتنەوە لەشوێنە قەرەباڵغەكان لەكاتی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزا. ی،س

ب?اوکردن?و?