قایمقامیەتی قەزای شارەزوور بڵاویکردەوە " ئەمڕۆ (٢٦_٥_٢٠٢٤)( ڕزگار غەفور )قايمقامي قەزای شارەزوور بەئامادەبوونی بەرێوبەری ناحیه ولێپرسراوانی هیزەکانی ناوخۆ و بەرێوەبەر ونوینەرانی فەرمانگەکانی قەزای شارەزوور، لەمەڕاسیمی ماڵئاوای لێپرسراوی بەشی پۆلیس شارەزوور بەناوی سەرجەم فەرمانگە مەدەنی وسەربازییەکان سوپاس وپێزانینی بەخشیە بەرێز(عەمید ئاراس)لێپرسراوی بەشی پۆلیسی قەزای شارەزوور لەپای ماندوبوون و راپەراندنی ئەرکەکانی بەدلسۆزانە لەماوەی رابردوداو هیوای سەرکەوتی بۆخواست لەئەرکی نۆیدا...پاشان (عەمید ئاراس)سوپاسی بەڕێز قایمقامی کرد کە هەمیشە پشتیوان وهاوکاری بووە لەکارەکانیدا، هەروەها سوپاسی تەواوی بەرێوبەری فەرمانگەکانیکرد کە هەماهەنگی تەواویان هەبووە لەڕاپەراندنی کارەکان و خزمەتکردنی قەزاکەدا".
ی.س
ب?اوکردن?و?