بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رای گەیاند، دەستیانكردووە بە ڕێكارەكانی بە ئەلیكترۆنیكردنی كارتی كۆبۆنی خۆراك. ئەمڕۆ شەممە 28ـی كانوونی یەكەم، محەمەد حەنوون گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، پرۆگرامی كارتی ئەلیكترۆنیی كۆبۆنی خۆراك، بە ئاسانی بەرەوپێش دەچێت و بڕیارە لە سەرەتای ساڵی تازەدا لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق، پرۆسەكە بڕواتە بواری جێبەجێكردنەوە.
هەروەها گووتیشى ''هاوئاهەنگیمان لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی كوردستان هەیە تا ناوی سەرجەم هاووڵاتییان تۆمار بكەن''.
زیاتر ڕوونیكردووەتەوە، ''ڕەزامەندیی وەرگیراوە بۆ یەكخستنەوەی داتای بریكارەكانی خۆراك لە هەرێمی كوردستان و تەواوی پارێزگاكانی عێراق''.
ئاماژەی بەوەشکرد، هاوئاهەنگیی هەیە لە نێوان وەزارەتی بازرگانیی عێراق و وەزارەتی بازرگانیی هەرێم و رێكارەكان لە دوای كۆتاهاتنی پشووی سەری ساڵەوە دەست پێ دەكات، سەرجەم ئەو هاووڵاتییانەی لە هەرێم تۆمار كراون لە پرۆسەی سەرژمێریدا، لە كارتی ئەلیكترۆنی كۆبۆنی خۆراك تۆمار دەكرێن.
ی.س
ب?اوکردن?و?