ئەگەر فەرمانبەرێک ڕێکەوتی لەدایکبوونی ١٩٦٥/٥/١ ئەوا لە ٢٠٢٥/٥/١ خانەنشین دەبێت
وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، "هەر فەرمانبەرێک بگاتە تەمەنی 60 ساڵ بەبێ گوێدانە ساڵەکانی خزمەتکردن خانەنشین دەکرێت".
وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند: "بەگوێرەى یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق، تەمەنی خانەنشینی فەرمانبەران بە تەواوکردنی 60 ساڵ دیاریکراوە".
گووتی: "پێویستە فەرمانبەران تەمەنی 60 ساڵی تەواوبکەن و ئەوکات خانەنشین بکرێن و نابێت ڕاستەوخۆ بە گەیشتنیان بە تەمەنی 60 ساڵان خانەنشین بکرێن".
ئەوەشی خستەڕوو: "ئەگەر فەرمانبەرێک لە دایکبووی 1ـی ئایاری 1965 بێت، ئەوا پێویستە لە 1ـی ئایاری 2025 خانەنشین بکرێت".
دووپاتیشیکردەوە: "بڕیارەکانی دادگا و ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی دەوڵەت پاڵپشتیی ئەم ئاڕاستەیە دەکەن، بۆیە نابێت بە پێچەوانەی ئەم ڕێنماییانەوە کاربکرێت".
ی.س
ب?اوکردن?و?