ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

لەساڵی داهاتوو بە دواوە بڕیاری ئەژمارکردنی ئارەزومەندانەی نمرەی وانەکانی (کوردی و عەرەبی) هەڵدەوەشێتەوە

لە ساڵی داهاتوو واتە ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) بەدواوە بڕیاری ئەژمارکردنی ئارەزومەندانەی نمرەی وانەکانی (کوردی و عەرەبی) هەڵدەوەشێتەوە. واتە ئەو قوتابی و خوێندکارانەی لە ساڵی داهاتوو بە دواوە لە پۆلی دوازدەی ئامادەیی دەبن، وانەی زمانی کوردی و عەرەبی وەک سەرجەم وانەکانی دیکە لە سیستمی وەرگرتن ئەژمار دەکرێت. لە نوسراوێکیشدا وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی داوا لە وەزارەتی پەروەردە دەکات ئاگاداری سەرجەم خوێندکاران و قوتابیان بکرێت بەمەبەستی ئاگاداربون لەم بڕیارەی وەزارەتی خوێندنی باڵا. جێگەی ئاماژەیە بڕیاری هەڵوەشانەوەی ئارەزومەندانەی وانەکانی (کوردی و عەرەبی) لە پۆلی دوانزەی ئامادەیی، لە کۆبونەوەی ژمارە (٧)ی ساڵی (٢٠٢٢)ی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەرچوو. ی.س

ب?اوکردن?و?