ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

بەگوژمەی نزیكەی (١٩،۰۰۰،۰۰۰)نۆزدە ملیون دینار كۆمەڵێك پێداویستی هاتووچۆ بۆ سنوری ناحیەی زەڕایەن دابینكرا

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی زەڕایەن بڵاویکردەوە دوای هەوڵ و بەدواداچونی ئاوارە حەمەشریف بەڕێوەبەری ناحیە، لە پێناو سەڵامەتی هاوڵاتیان و شۆفێران بە گوژمەی نزیكەی (١٩،۰۰۰،۰۰۰)نۆزدە ملیون دینار كۆمەڵێك پێداویستی هاتووچۆ بۆ سنوری ناحیەی زەڕایەن دابینكرا. بە هاوكاری و پشتیوانی بەردەوامی بەڕێزان عقید(نافز فتح الله) بەڕێوەبەری هاتووچۆی شارزوور و مقدەم ( هەڤاڵ محمد امین)لێپرسراوی بنكەی هاتوچۆی زەڕایەن ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بەڕێزاد سەرۆكی شارەوانی دەستکرا بە دانای چەندین تاسە و مخروت و هێما لە چەند شوێنێكی پێویستی ناو سەرنتەری ناحیە. بەڕێوەبەرایەتی ناحیە بە پێویستی دەزانێ زۆر زۆر سوپاسی بەڕێزان. بەڕێوەبەری هاتووچۆی شارزوور و لێپرسراوی بنكەی هاتوچۆی زەڕایەن و لێپرسراوی ئەندازەی هاتووچۆ پارێزگای سلێمانی و تیمەكانیان بكات كە زۆر هاوكار و پشتیوان بوون.

ب?اوکردن?و?