


بۆ خستنەڕووی چەند داواکارییەک قایمقامی قەزای شارەزوور بەهەماهەنگی لەگەڵ ستافی نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف بەگ سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیانكرد
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە (٢٠٢٥/٦/٢٢) هەریەکە لە ڕزگار غەفور قایمقامی قەزای شارەزوور و دکتۆر شڤان کوردە ) بەڕێوبەری نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕؤوف بەگ و ستافێک لەکارمەندانی نەخۆشخانەکەمان سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیان کرد لەلایەن بەڕێز ( د.سەباح نەسرەدین ئەحمەد ) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی پێشوازییان لێکرا ، لەکۆبونەوەیەکدا بەڕێز قائیمقامی شارەزوور زۆر دەستخۆشی لە بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی كرد كە هەمیشە هەماهەنگ و هاوكار بووە بۆ بەرەوپێشبرنی كەرتی تەندروستی لەناوچەكە و خزمەتكردنی دانیشتووانی قەزای شارەزوورو دەوروبەری .
لای خۆشیەوە بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەستخۆشی لەئیدارەو ستافی نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف بەگ و قایمقامی شارەزوور كرد كە بەهەماهەنگی هەردولا توانراوە كەرتی تەندروستی لەسنوورەكە بەرەوپێش ببرێت و خزمەتگوزاری تەندروستی پێویست پێشكەشی دانیشتووانی ناوچەكە بكرێت.
دواتر قایمقامی شارەزوور چەند داواكارییەكی پێشكەشی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی كرد لەپێناو بەرەوپێشبردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی لەناوچەكەیان و بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەڵێنیدا هەماهەنگ بێت و داواكارییەكانیان بەپێی توانا جێبەجێ بكات.
ی.س
ب?اوکردن?و?