بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی زەڕایەن بڵاویکردەوە دوابەدوای هەوڵ و بەدواداچوونە بەردەوامەكانی ئاوارە حەمەشریف،
بەڕێوەبەری ناحیە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری و وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار، بە مەبەستی قیرتاوكردنی شەقامی ٣۰ مەتر لە گەڕەكی ڕۆشنبیران (بەردەم قوتابخانەی ئامادەی نیشتمانی كچان و شەهید مامۆستا ستاری بنەڕەتی).
بە سوپاس و خۆشحاڵیەوە بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری ڕەزامەندی دا بە خەرج كردنی گوژمەی پێویستی پڕۆژەكە.
شایەنی باسە ئەم پڕۆژە یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكانی سەنتەری ناحیە، بە جێبەجێكردنی گرفتی چەندین ساڵەی دانیشتوانی ئەو گەڕەكە و خوێندكارانی ئەو قوتابخانانە چارەسەر دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی ناحیە بە پێویستی دەزانێ زۆر زۆر سوپاسی بەڕێزان.
(ئاوات شێخ جناب)وەزیری دارایی و ئابووری
مامۆستا(ڕێباز عباس)ڕاوێژكار و بەڕێوەبەری نوسینگەی بەڕێزیان،
بەڕێز (ساسان عونی) وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و مامۆستا (دڵشاد نامیق) و مامۆستا (ستار ئەمین).
بكات كە زۆر زۆر هاوكار و پشتیوان بوون.
ی.س
ب?اوکردن?و?