سەرچاوەیەک لەحکومەتی عێراق ڕایگەیاند حکومەت بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە مامەڵەکان لەدامودەزگاکان، ئێستا ڕێژەی 32٪ مامەڵەکان کراوە بەپارەدانی ئەلیکترۆنی، لەکاتێکدا لە ساڵی 2022 کەمتر لە 18٪ بووە.
هەروەها ئاماژە بەوەدەکات ژمارەی کارتی بانکی لەعێراق گەیشتووەته نزیکه 22 ملیۆن کارت، لەگەڵ نزیکەی 62 هەزار ئامێری پارەدانی ئەلیکترۆنی.
لەئێستادا لەهەریەک لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت و کارتی نیشتیمانی و کارتی زانیاری پارەدانی ئەلیکترۆنی لەباتی پارەدانی کاش جێبەجێدەکرێت.
ی.س
ب?اوکردن?و?