ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

تەنیا دوو ڕۆژ ماوە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک

وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک تا ڕۆژی 2025/9/1 بەردەوام دەبێت، لەدوای ئەو ڕێکەوته دەبێتە پارە. محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق، لەڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند نزیکەی 37 ملیۆن هاوڵاتی عێراق خۆیان لەسیستەمی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک تۆمارکردووە، ڕۆژی 2025/9/1 کۆتا ڕۆژی خۆ تۆمارکردنە لەدوای ئەو ڕێکەوتە دەبێتە پارە. ڕێژەی خۆ تۆمارکردن لەفۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک لەهەرێمی کوردستان %85 ، پارێزگای هەڵەبجە 89% ، پارێزگای هەولێر 87%، پارێزگای سلێمانی 86%، پارێزگای دهۆک 82% تا ئێستا چوار ملیۆن و شەسەد هەزار هاوڵاتی لەهەرێمی کوردستان خۆیان تۆمارکردووە لەسیستەمی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک ی.س

ب?اوکردن?و?