ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر ڕێگای زەڕایەن - عەربەت - سلێمانی دەکەوێتەکار

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند لەڕۆژی پێنجشەممە 2025/8/28 کامێراکانی ڕێگای نێوان زەڕایەن - عەربەت - دەکەوێتە کار دەکەوێته کار سەرپێچی تۆماردەکات. دەقی ئاگادارینامەکەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی : بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێرانی بەڕێز دەکات کە لە ڕێکەوتی 28/8/2025 پێنج شەممە کاتژمێر 10 ی سەر لەبەیانی کامێراکانی ڕێگای نێوان سلێمانی – تاسڵووجە وە بە پێچەوانەوە (کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی) دەکەونە کار و تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕەوی بە سیستەمی One Point و بەپێی ئەو خێراییانەی کە لە هێماکانی هاتووچۆی تەنیشت ڕێگاکە دانراون تۆمار دەکات. سەبارەت بە ڕێگای نێوان سلێمانی – زەڕایەن بەهەمان شێوە کامێراکان دانراون لە ڕێکەوتی 28/8/2025 کاتژمێر 10 ی سەرلەبەیانی سزای سەرپێچی خێرایی تۆمار دەکەن بە سیستەمی Point to Point بەپێی ئەو خێراییانەی دیاریکراوە لە ڕێگەی هێماکانی هاتووچۆوە. ماوەی لێبووردن لە کامێراکانی خێرایی (حدود التسامح) بۆ ئۆتۆمبێلی بچووک (٥) کیلۆمەترە وە بۆ بارهەڵگر (٣) کیلۆمەترە. سەبارەت بە میکانیزمی تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕەوی لەو کامێرایانەی بە سیستەمی Point to Point کار دەکەن، تێکڕای خێرایی لە هەموو کامێراکان هەژمار دەکرێت. بۆ نموونە لە نێوان دوو کامێرا پێویستە شۆفێر بە خێرایی ڕیگەپێدراو کە دیاریکراوە شۆفێری بکات بە پێچەوانەوە سزای دیاریکراو دەدرێت. هەروەها لەنێوان کامێراکانی دیکەدا ئەگەر شۆفێر لەسەر تیژڕەوی بەردەوام بوو هەمان سزا دووبارە دەیگرێتەوە. میکانیزمی سەرپێچی تۆمارکردنی تیژڕەوی لە کامێراکان بەپێی فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ ڕێکخراوە، واتە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ لە هەرێـمی کوردستان بە یەک سیستەم کاردەکەن بێ جیاوازی لەو شەقام و ڕێگایانەی ناوەوە و دەرەوەی شارەکان لە هەرێم کە کامێراکانی تیژڕەوی تیادایە. ی.س

ب?اوکردن?و?