ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

33269 هەزار دەنگدەر لەسەنتەری قەزای شارەزوور هەیە

بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەسەنتەری قەزای شارەزوور (33269 )هەزار دەنگدەر هەیه. هەر بەپێی ئامارەکان ( 27000 )هەزار دەنگدەر بایۆمەتریان ئەنجامداوە و کارتی دەنگدانیان بۆ گەڕاوەتەوە. تائێستا ( 25000)هەزار دەنگدەر کارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە، کە دەکاتە ڕێژەی لەسەدا 93.5%. (2500) هەزار دەنگدەر تائێستا نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان. لەسەنتەری قەزای شارەزوور هەشت بنکەی دەنگدان هەیە ئەوانیش بریتین لە: ١- بنکەی دەنگدانی قوتابخانەی شارەزوور، شەش وێستگەی دەنگدانە ٢- بنکەی دەنگدانی قوتابخانەی شەهیدانی خێڵی حەمە، پێنج وێستگەی دەنگدانە ٣- بنکەی دەنگدانی قوتابخانەی هیوا، شەش وێستگەی دەنگدانە ٤-بنکەی دەنگدانی ئامادەیی شەهید دانا، شەش وێستگەی دەنگدانه ٥- بنکەی دەنگدانی قوتابخانەی دەرسیم، شەش وێستگەی دەنگدانه ٦- بنکەی دەنگدانی قوتابخانەی ئەحمەد موختار، حەوت وێستگەی دەنگدان ٧- بنکەی دەنگدانی ئامادەیی شەمێران، پێنج وێستگەی دەنگدانه ٨- بنکەی دەنگدانی قوتابخانەی هەورامان، شەش وێستگەی دەنگدانه ی.س

ب?اوکردن?و?