ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

بەگوژمەی نزیكەی ٤٣۰،۰۰۰،۰۰۰ چوار سەد و سی ملیون دینار دەستكرا بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی قیرتاوكردنی شەقامی ٣۰ مەتر لە گەڕەكی ڕۆشنبیران (مەولەوی).

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی زەڕایەن بڵاویکردەوە دوای دوو ساڵ لە هەوڵ و بەدواچونە بەردەوامەكانی بەڕێز(ئاوارە حەمەشریف)بەڕێوەبەری ناحیە، بە مەبەستی قیرتاوكردنی شەقامی ٣۰ مەتر لە گەڕەكی ڕۆشنبیران (بەردەم قوتابخانەی ئامادەی نیشتمانی كچان و شەهید مامۆستا ستاری بنەڕەتی). دەستكرا بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە. ئەمڕۆ بەڕێز بەڕێوەبەری ناحیە بە یاوەری بەڕێز (برهان حەمە ڕشید)سەرۆكی شارەوانی زەڕایەن بە ئامانجی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچونی كارەكانی سەردانی پڕۆژەكەی كرد. بەڕێوەبەری ناحیە دەست خۆشی بێ پایانی لە لیژنەی جێبەجێكار كرد. شایەنی باسە ئەم پڕۆژە یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكانی سەنتەری ناحیە، بە جێبەجێكردنی گرفتی چەندین ساڵەی دانیشتوانی ئەو گەڕەكە و خوێندكارانی ئەو قوتابخانانە چارەسەر دەبێت. ی.س

ب?اوکردن?و?