ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

لەساڵی ٢۰٢٥ دا بە بەهای زیار لـە ٢،٦٣٣،۰۰۰،۰۰۰ دوو ملیار و شەش سەد و سی وسێ ملیون دینار پڕۆژەی خزمەتگوزاریی لە سنوری ناحیەی زەڕایەن جێبەجێکراوە

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی زەڕایەن بڵاویکردەوە دوای هەوڵ و بەدواداچونە بەردەوامەکانی، بەڕێز (ئاوارە حەمەشریف)بەڕێوەبەری ناحیە و هاوکارانی توانرا لە ماوەی ساڵی ڕابردوادا(٢۰٢٥) کۆمەڵێک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سەنتەری ناحیە و کۆمەڵگای نەسر و گوندەکان سنوری ناحیە لە زۆربەی بوارەکان جێبەجێبکرێت. بەشێک لەو پڕۆژانە خۆی دەبینێتەوە لە:- *پڕۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگای سەرەكی كۆڵانی مزگەوتی كانی ئاسكان لە گەڕەكی ڕاپەڕین. ٭پڕۆژەی ڕاكێشانی تۆڕی كارەبا و چارەسەركردنی كێشەكانی كارەبا لە گوندی قەرەگۆل. ٭پڕۆژەی نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردنەوەی هەردوو سایدی ڕێگای سەرەكی زەڕایەن/ سلێمانی هەتا گوندی قەرەگۆل. ٭پڕۆژەی دروستكردنی ژوور، چاككردن و نۆژەنكردنەوەی بیری ئاوی گوندی كانی كەوەی كۆن. ٭پڕۆژەی دابینكردن و كڕینی كۆمەڵێك پێداویستی هاتووچۆ بۆ ناو سەنتەری ناحیە و شوێنە گشتییەكان. ٭پڕۆژەی چاککردن و نۆژەنکردنەوەی ڕێگای سەرەكی زەڕایەن/شارەزوور/سەیدسادق تا گوندی تەپێ كەرەم. ٭پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی تۆڕەكانی ڕووناكی سەر ڕێگای سەرەكی سلێمانی /زەڕایەن و شوێنە گشتییەكانی لە ناو سەنتەری ناحیە. ٭پڕۆژەی قیرتاوكردنی گوندەكانی(برایم كەریم قوباد و ڕەشید ڕەمەزان). ٭پڕۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگای سەرەكی گوندی محمودخانی خواروو. ٭پڕۆژەی نۆژەنكردنەوە و قیرتاوکردنی ڕێگای تەنیشت یاریگای كوردستان لە گەڕەكی ڕۆشنبیران. ٭پڕۆژەی دروستكردنی باخچەیەك لە بەردەم دیوانی بەڕێوەبەرایەتی ناحیە. ٭پڕۆژەی قیرتاوكردنی ڕێگای سەرەكی گوندەکانی (زەلەڕەش ، بێدەن، کانی ئاسـکان ، کۆڵەبی ، چەموژاڵە ، میرەدێ). ٭پڕۆژەی قیرتاوكردنی ڕێگای گۆڕستانی زەلەڕەش. ٭ پڕۆژەی ئاوەڕۆی لولەیی بۆ گەڕەكی كانی ساردی یەك لە كۆمەڵگای نەسر. ٭پڕۆژەی قیرتاوكردنی شەقامی ٣۰ مەتر (بەردەم قوتابخانەی ئامادەی نیشتیمانی كچان)لە گەڕەكی ڕۆشنبیران (مەولەوی). *پڕۆژەی سەوزكردنی بلوار(دوورگە) ناوەندی لەسەر ڕێگای گشتی زەڕایەن - سلێمانی. ٭پڕۆژەی كۆنكرێتکردنی ڕێگای مزگەوتی شێخ سەعیدی نورسی و بەشێك لە كۆڵانەكانی گوندی زەڕایەنی كۆن. ٭پڕۆژەی قیرتاوكردنی ڕێگای سەرەكی ناو گوندی كانی كەوەی چبوغ. ٭پڕۆژەی ڕاکێشانی تۆڕی ئاوی خواردنەوەی بۆ قوتابخانەی گوندی چەم و ژاڵە. ٭پڕۆژەی دروستكردن، چاككردن و تەواوكاری ئاوبارە (پرد)ی سەر ڕێگای سەرەكی زەڕایەن /دەربەندیخان . کۆی ئەو پڕۆژانەش بە گوژمەی زیاتر لـە ٢،٦٣٣،۰۰۰،۰۰۰ دوو ملیار و شەش سەد و سی وسێ ملیون دینار جێبەجێ کراوە و جێبەجێ دەكرێت. هەر لە ساڵی ڕابردودا بە گوژمەی زیاتر لە ٧۰۰،۰۰۰،۰۰۰حەوت سەد ملیون دینار ڕەزامەندی بۆ چەند پڕۆژەیەك وەرگیراوە و لەم ساڵدا دەخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە . دەرخستە، ئامادەكاری و داواکاریش بۆ كۆمەڵێك پڕۆژە كراوە.

ب?اوکردن?و?