ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

بە بەهای زیاتر (٩۰،۰۰۰،۰۰۰)نەوەد ملیون دینار پاركێكی جوان و مۆدێرن لە سەنتەری ناحیە دروستدەكرێت..

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی زەڕایەن بڵاویکردەوە دوای هەوڵ و بەدواچون و سەردانە بەردەوامەكانی بەڕێز (ئاوارە حمەشریف) بەڕێوەبەری ناحیە بۆ وەزارەتەكانی دارایی و ئابووری و شارەوانی و گەشت و گوزار. بە مەبەستی دروستكرنی پاركێكی جوان و مۆدێرن لە پێناو زیادكردنی ڕێژەی سەوزای و زیاتر گرنگی دان بە ژینگە. بە بەهای زیاتر لە (٩۰،۰۰۰،۰۰۰)نەوەد ملیون دینار باخچەیەكی گەورە لە سەر ڕێگای سەرەكی سلێمانی ئیدارەی گەرمیان لە گەڕەكی ڕۆشنبیران دروست دەكرێت. بەڕێوەبەرایەتی ناحیە بەپێویستی دەزانین زۆر زۆر سوپاسی ‎بەڕێز (ئاوات شێخ جناب)وەزیری دارایی و ئابووری بەڕێز مامۆستا(ڕێباز عباس)ڕاوێژكار و بەڕێوەبەری نوسینگەی جنابی وەزیر بكات كە زۆر هاوكار و پشتیوان بوون لە دابین كردنی بوجەی پڕۆژەكە. ی.س

ب?اوکردن?و?