ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

گردبوونەوەی هاوڵاتیانی زەڕایەن بۆ مانەوەی ئاوارە حەمەشەریف لە پۆستی بەڕێوەبەری ناحیە

ئەمڕۆ دووشەممە 2026/1/19 لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی زەڕایەن گردبوونەوەیەک ڕێکخرا تێدا داوای مانەوەی ئاوارە حەمەشەریف، لەپۆستی بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن دەکەن. دوێنی 2026/1/18 لەنووسراوێکدا بە واژۆی شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی بڕیاری گواستنەوەی ئاوارە حەمەشەریف، بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن درا بۆ ناو دیوانی پارێزگای سلێمانی. هەر بەپێی نووسراوەکە بڕیاردرا بەدانانی سەلام عومەر ئیبراهیم، وەکو بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن. ی.س

ب?اوکردن?و?