ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

مەڕاسیمی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و دەربڕینی هاوهەڵوێستی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان لە ئامادەیی نیشتیمانی کچان لە زەڕایەن

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/1/22 بەڕێوەبەری پەروەردە بە یاوەری بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن و سەرپەرشتیاری یەکەم و لێپرسراوی هۆبەی چالاکی وەرزشی بەشداربوون لە مەراسیمی هەڵکردنی ئاڵا و هاوهەڵۆێستی بۆ کوردانی رۆژئاوا لە ئامادەیی نیشتیمان لە زەڕایەن ، بە خۆشحاڵیەوە بەڕێوەبەری ئامادەیی نیشتیمان لە بەشێکی وتەکانی ئاماژەی بە بەرخودانی کوردانی رۆژائاوا کرد لە دژی زوڵمی داگیرکەران ، وە سەرپەرشتیاری یەکەمیش لە وتەیەکدا رایگەیاند ئەوەی پێویستە هاوهەڵوێستی ئێمەیە بۆ بەگژداچونەوەی نەیارانی کورد ، دواتر خۆێندکاران بە چالاکی جۆراو جۆر هاوهەڵۆێستی خۆیان بۆ هەمان مەبەست دەربڕی ی.س

ب?اوکردن?و?