ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

لیژنەی ئەمنی شارەزوور کۆبوویەوە

قایمقامیەتی قەزای شارەزوور بڵاویکردەوە ئەمڕۆ(٢٥-٥-٢٠٢٦) بەرێز ڕزگار غەفور، قایمقامی قەزای شارەزوور لە دیوانی قائیمقامیەت بە ئامادەبوونی بەرێوبەری ناحیەوئەندامانی لیژنەی ئەمنی ، سەرپەرشتی کۆبونەوەی لیژنەکەی کرد بەمەبەستی دانانی بەرنامەوئامادەکاری لەروی ئاسایشەوەبۆ جەژنی قوربانی پیرۆز لەکۆبونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی چەند خاڵێک کرا و ئەرکی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان دیاریکرا بۆ ڕۆژانی پشووی جەژن وە جەختکرایەوە لە هەماهەنگی تەواو لە نێوان فەرمانگەکان وەداواکرالەهاولاتیانی خۆشەویست پابەندی رێنماییەکان بن بۆ پاراستنی ژینگەبەتایبەت لە کاتی قوربانی کردندا لەپێناوسەلامەتی هەموان . ی.س

ب?اوکردن?و?