ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

سبەینێ تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی دەستپێدەکات

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە ڕێکەوتی 2026/6/14 تاقیکردنەوە گشتییەکانی خولی یەکەمی پۆلی دوازدەی ئامادەیی لەهەرێمی کوردستان دەستپێبکات. تاقیکردنەوەکان ڕۆژانە کاتژمێر 7:30 بەیانی دەستپێدەکات. بەپێی ئامارەکانی لەسنوری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور 712 خوێندکاری پۆلی دوازدەی زانستی لە 11 هۆڵ و 323 خوێندکاری پۆلی دوازدەی وێژەیی لە 5 هۆڵ بەشداری تاقیکردنەوە گشتییەکان دەکەن. لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان 88116 هەزار خوێندکاری پۆلی دوازدەی زانستی، 26431 هەزار خوێندکاری وێژەیی، 2595 هەزار خوێندکاری پیشەیی مافی بەشداریان لە تاقیکردنەوە گشتییەکان هەیە. ی.س

ب?اوکردن?و?