ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

ڕێکارەکانی تۆمارکردن و وەرگرتنی منداڵان و قوتابیان لە باخچە و قوتابخانە

بۆ/ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، زاخۆ، سۆران، ڕاپەڕین، خوێندنی کوردی لە کەرکوک) ​بابەت/ ڕێکارەکانی تۆمارکردن و وەرگرتنی منداڵان و قوتابییان/ خوێندکاران لە دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان ​بۆ بەرژەوەندی گشتی و لە پێناو ئاسانکاری تۆمارکردن، پێویستە گشت دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان ڕەچاوی ئەم ڕێکارانە بکەن: ​١- هەمان ڕێکارەکانی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥ - ٢٠٢٦) جێبەجێدەکرێت کە بە ژمارە (١٩٩) لە ڕێکەوتی ١٣ ی ٧ ی ٢٠٢٥، گشتاندنی پێکراوە. ٢- وەرگرتن لە باخچەی حکومی: أ- قۆناغی یەکەم: بۆ ئەو منداڵانەیە ڕۆژی لەدایکبوونیان لە نێوان ١ ی ١ ی ٢٠٢٢ تا ٣١ ی ١٢ ی ٢٠٢٢ بێت. ب- قۆناغی دووەم: بۆ ئەو منداڵانەیە ڕۆژی لەدایکبوونیان لە نێوان ١ ی ١ ی ٢٠٢١ تا ٣١ ی ١٢ ی ٢٠٢١ بێت. ٣- پۆلی یەکەمی بنەڕەتی: قوتابییانی لەدایکبووانی ١ ی ١ ی ٢٠٢٠ تا ٣١ ی ١٢ ی ٢٠٢٠. ٤- پڕۆسەکانی وەرگرتن لە باخچەی منداڵان و پۆلی یەکەمی بنەڕەتی و جیاکردنەوەی قوتابییانی دەرچووی پۆلی نۆیەم بەنوبەتی بۆ قۆناغی ئامادەیی لە ڕێکەوتی ١٥ ی ٧ ی ٢٠٢٦ دەستپێدەکات تا ڕێکەوتی ١٩ ی ٨ ی ٢٠٢٦. ٥- پێویستە تا ڕێکەوتی ٣٠ ی ٨ ی ٢٠٢٦ گشت هۆبەکانی پۆلەکان جیاکرابێتەوە و ناوی گشت منداڵان و قوتابییان و خوێندکاران لە سیستەمی (E-parwarda) تۆمارکرابن و ٦ ی ٩ ی ٢٠٢٦ دوا مۆڵەتە بۆ دابەشکردنی بەشەوانەی مامۆستایان و تۆمارکردنی خشتەی بەشەوانە لە سیستەم. ٦- وەرگرتن لە پەیمانگاکان بەگوێرەی ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەیمانگاکان دەبێت جگه لە پەیمانگاکانی پیشەیی سیستەمی ئینگلیزی کە پێشکەشکردن بە شێوازی ئەلیکترۆنی دەبێت.

ب?اوکردن?و?